‌نەسر بردیەوە و ڕۆناڵدۆش چەند ڕیکۆردێکی بە ناوی خۆیەوە نوسییەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی سعودی یانەی نەسر بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ڕیازی بردەوە .

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی خولی ڕۆشەنی سعودی و لە هەفتەی دووەمی خولەکەدا، یانەی نەسر بووە میوانی یانەی ڕیاز. 

لە تایمی یەکەمدا کوڕانی ئانجی پۆستیکۆگلۆ بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکەکانی 18 و 45 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا جواو فلێکس لە خولەکی 58 دا گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی قورسترکرد، لە خولەکی 62 ی ئەو تایمەدا ڕۆناڵدۆ هاتە ناو یاریگا و یەکەم یاری خۆی لەم وەرزەی خولی سعودیدا ئەنجام دا، وە لە خولەکی 83 دا توانی گۆڵێک تۆمار بکات و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-0 لە سوودی نەسر کۆتایی هات. 

ڕۆناڵدۆش بەو گۆڵەی تۆماریکرد ڕیکۆردێکی بۆ خۆی نوسییەوە کە بوو بە یەکێک لەو یاریزانانەی کە 25 وەرزی لەسەر یەکە گۆڵ تۆمار دەکات، وەئەوە گۆڵی 977ی بوو لە کاروانە وەرزشییەکەیدا. 

هەروەها ڕۆناڵدۆ و بەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لە پاڵەوانییەتییە فەرمییەکاندا لەگەڵ نەسر گەیاندە 103 گۆڵ و بەو شێوەیەش ڕیکۆردەکەی محەمەد سەهلاوی دووەم گۆڵکاری نەسری یەکسان کردەوە.

بەو بردنەوەیەش یانەی نەسر بووە خاوەنی 6 خاڵ و لە ئیستادا لە پشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە.  


AM:11:45:22/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری