‌مۆناکۆ بڕیاری لەسەر چارەنوسی پۆگبا دا.

وێستگە سپۆرت-

یانەی مۆناکۆ بە بڕیارێکی چارەنوسی پۆگبای یەکلا کردەوە و ئەوی یاریزانەی خستە بارودۆخێکی سەختەوە. 

ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان ئاماژە بەوە دەکان کە یانەی مۆناکۆ بە شێوازێکی چاوەڕوان نەکراو بڕیاری دا کە گرێبەستی پۆڵ پۆگبای ناوەڕاستکاری یانەکەی هەڵبوەشێنێەوە.

ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە زۆری پێکانەکانی بووە، لەبەر ئەوەی لە مەشق و ڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی مۆناکۆ بۆ وەرزی نوێ یاریزانەکە دووبارە دوچارەی پێکان هاتووە و لە یاریکردن دادەبڕێت. 

ئەوە لە کاتێکدایە بە درێژای وەرزی ڕابردوو پۆگبا لە پاش پەیوەندیکدنی بە مۆناکۆوە تەنها چەند خولەکێکی کەم و دیاریکراو توانی لەگەڵ مۆناکۆدا بەشداری بکات. 

لە ئێستادا پۆگبا چاوەڕوانی ئەوەیە کە ئۆفەری لە یانەی ترەوە پێ بگات بۆ ئەوەی لەدوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بەردەوامبێت لە یاریکردن. 


PM:01:32:12/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری