ڕیاڵ مەدرید پێنج ناوی وەکو بژاردەی شوێنگرەوە داناوە.
وێستگە سپۆرت-
ڕیاڵ مەدرید لە دوای پاشەکشەکردن لە هەوڵدان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ڕۆدریدا، ناوی پێنج یاریزانیان وەکو بژاردەی شوێنگرەوە دیاریکردووە.
خۆسێ داڤید لۆپێزی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕیاڵ مەدرید نایەوێت پەلە بکات لە گرێبەستکردن لەگەڵ هیچ ناوەڕاستکارێکدا، بەڵام لە ئێستادا زۆر پێوستیان بە ناوەڕاستکارێکی بەرگری هەیە و بە زەرریاتی دەزانن بۆ پێکهاتەکەیان.
ڕۆژنامەنوسەکە باس لەوەش دەکات کە یانەکە پێنج ناوی دیاریکردووە کە یاریکردنیان لە چەشنی ڕۆدری بێت ئەویش لە دوای ئەوەی پاشەکشەیان کرد لە گرێبەستکردن لەگەڵ ڕۆدری ناوەڕاستکاری مانچستەر سیتیدا، وە یانەکە پێیان وایە کە ناوەڕاستکارێکی بەرکگری کە لەگەڵ نەریتی ڕیاڵ مەدرید و شێوازی یاریکردن و پلانەکانی مۆرینۆدا بگونجێت لە ئێستای بازاڕی گواستنەوەدا کەمن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەیانەوێت لەسەر یەکێ لەو پێنج ناوە خۆیان یەکلا بکەنەوە.
ئەو پێنج یاریزانەش ئەمانەن، (هاکان چالهانۆگلۆی ناوەڕاستکاری ئینتەرمیلان، ئادام وارتۆنی ناوەڕاستکاری کریستاڵ پاڵاس، هۆربێرگی ناوەڕاستکاری مارسیلیا، ڕۆبین نیڤێشی ناوەڕاستکاری یانەی هیلال، ئەیوب بوعەدی ناوەڕاستکاری لاوی یانەی لیل).
بەشێک لە ئیدارەی یانەکە بژاردەی ئادام وارتۆن بە باشترین بژاردە دەزانن بۆ یانەکە، بەڵام خۆسێ داڤید لۆپێز خۆی دەڵێت ئەگەر بەدەست من بێت یەکێک لەو ناوەڕاستکارانە بۆ یانەکە بگوازمەوە بەبێ دودڵی هاکان دەگوازمەوە.
AM:11:01:11/08/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه