‌ئاراوخۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد.

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوڵ بە شێوەی خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە ئاراوخۆی گواستەوە ڕیزەکانی. 

درەنگانی شەوی ڕابردوو فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی بڵاویکردەوە، کە ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری بارشەلۆنا بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک ڕوویکردووەتە یانەی لیڤەرپوڵ. 

لە وردەکاری گرێبەستەکەدا فابریزیۆ دەڵێت، یانەی لیڤەرپوڵ سەرجەم موچەی مانگانەی یاریزانەکە لە ئەستۆ گرتووە، و مەرجی کڕینەوەی یاریزانەکەیشی لە گرێبەستەکەدا داناوە. 

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ لە ماوەی دوو کاتژمێردا گرێبەستەکەیان یەکلا کردووەتەوە، لەبەر ئەوەی دوێنێ ئەوەی لە وێنەکاندا دەبینرا، ئاراوخۆ بەشداری مەشقەکانی یانەی بارشەلۆنای کردبوو بەڵام لیڤەرپوڵ بە خێرایی ئەو گرێبەستەی ئەنجامدا. 

ڕازیبوونی ئاراوخۆ بە گرێبەستەکەی لیڤەرپوڵ بەوهۆیەوە بووە کە لەلایەن هانسی فلێکی ڕاهێنەری یانەکەوە دڵنیایی ئەوەی پێدرابوو کە لەم وەرزەشدا لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا نابێت بۆیە هەر کە ئۆفەرەکەی لە لیڤەرپوڵەوە پێ گەیشت ڕازی بووە. 


PM:12:13:08/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌