بارشەلۆنا ئۆفەرەکەی ناکشێنێتەوە و چاوەڕوانی ئەلڤارێز دەکات.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا چاوەڕوانی ئەلڤارێز دەکات دوای گەڕانەوەی لە پشووەکەی و چارەنوسی خۆی یەکلای بکاتەوە.
پێگەی کادینا کۆپی لە نوێترین هەواڵیدا باس لەوە دەکات، کە یانەی بارشەلۆنا ئۆفەرەکەی بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ناکێشێتەوە، بەڵام نایەوێت نرخی ئۆفەرەکە زیاتر بکات و ئەو بڕە پارەیە زیاتر بکات کە بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دایان ناوە.
پێگەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانەی بارشەلۆنا چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە ئەلڤارێز لە پشووەکەی بگەڕێتەوە و خۆی کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ئیدارەی یانەکە دابنێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
هەمان پێگە هەموو ئەو دەنگۆیانە بە ناڕاست لە قەڵەم دەدات کە یانەی بارشەلۆنا وازیان لە ئەلڤارێز هێناوە و بەدوای پلانێکی جێگرەوەدا دەگەڕێت، و چەند یاریزانێکیشیان دیاریکردووە لە دوای شکسهێنان لە گرێبەستی ئەلڤارێزدا هەوڵی گواستنەوەیان دەدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە یانەی بارشەلۆنا لە دوای کۆتای هاتنی وەرزی ڕابردووی خولە ناوخۆیەکان و پێش دەستپێکردنی مۆندیال هەوڵەکانی بۆ گوستنەوەی ئەلڤارێز دەستی پێکردووە بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان یەکلا بکەنەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت چەند ڕۆژی داهاتوو یەکلا کەرەوە بێت بۆ ئەو گرێبەستە.
PM:12:39:03/08/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه