‌مانچستەر سیتی بە ئاسانی ڕۆدری بە ڕیاڵ مەدرید نادات.

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر سیتی داوای بڕە پارەیەکی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری ڕۆدری ناوەڕاستکاری یانەکەی ببێت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید .

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە تازەترین هەواڵیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە گرێبەستی ڕۆدری بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاسان نابێت و مانچستەر سیتی ئامادە نییە بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکەی ببێت. 

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانەی مانچستەر سیتی هەمیشە لە فرۆشتنی یاریزانەکانیدا وردن و بە ئاسانی دەستبەرداری یاریزانەکانیان نابن، یانەکە کێشەیان نییە کە لە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستی ڕۆدری و لە ساڵی 2027 بڕوات بەڵام پێداگرن لەوەی کە کەمتر لەو نرخەی دیاریان کردووە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن بۆ ڕیاڵ مەدرید و هەر یانەیەکی تر.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆدری خواستی خۆی بۆ پەیوەندی کردن بە ڕیاڵ مەدرید بە یانەکەی ڕاگەیاندبوو بەڵام سەرەڕای ئەوەش یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت بە هەموو مەرجەکانی مانچستەر سیتی ڕازی ببێت ئینجا دەتوانێت بەرگی سپی بکاتە بەری ڕۆدری هێرناندێز. 

وە چاوەڕوان دەکرێت لە کەمتر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا یانەی شاهانە چارەنوسی ڕۆدری یەکلا بکاتەوە. 
 
یانەه مانچستەر سیتیش دەیەوێت بە زووترین کات ئەوە یەکلا بکاتەوە کە ڕۆدری دەمێنێتەوە یان دەڕوات لەبەر ئەوەی یانەکەی شاری مانچستەر دەیەوێت هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەیوب بوعەددی مەغریبی بدات. 


PM:01:11:02/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری