ناوبژیوان هەڵەی کردووە و فیفاش ڕایگەیاند ستەم لە سویسرا کراوە.
وێستگە سپۆرت-
فیفا بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە ناوبژیوان هەڵەی کرد لە پێدانی کارتی سوور بە ئیمبۆلۆی هێرشبەری سویسر، دژی ئەرجەنتین.
لە پاش 10 ڕۆژ لە کۆتایی هاتنی مۆندیال فیدراسیۆنی تۆپی پێی نودەوڵەتی ناسراو بە فیفا لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کرد کە ناوبژیوان بە هەڵە کارتی سووری بە ڕووی ئیمبۆلۆی هێرشبەری سوسرادا بەرز کردەوە لە یارییەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین و ستەمی لە هەڵبژاردەی سوسرا کرد بەو بڕیارەی.
ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە فیفا لە ڕاگەیاندراوەکەدا هیچ ئاماژەیەکی بە سزادان یاخود ڕێکاری یاسای دژ بە ناوبژیوانەکە نەکرد.
جێی ئاماژەیە کە یارییەکەی نێوان سویسرا و ئەرجەنتین لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 8ی مۆندیالدا بوو کە ئەو حاڵەتە ئەوکات دەنگدانەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوە و زۆرێک لە شارەزایان بە بڕیارێکی نادروستیان زانی کە ناوبژیوان دەرهەق بە ئیمبۆلۆ و هەڵبژاردەی سویسرا کرا بێت.
PM:04:03:30/07/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه