بارشەلۆنا ئێمریک لاپۆرتی دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بیر لە گواستنەوەی ئێمریک لاپۆرت دەکاتەوە لە پێناو زیاتر بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکە لەم وەرزەدا.
دوای ئەوەی لاپۆرت لە مۆندیالدا هاوشانی پاو کۆبارسێ ئاستێکی نمونەیی پێشکەش کرد، هەر بۆیە ئێستا خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە دەیەوێت لاپۆرت بگوازێتەوە و لە یانەکەی لەتەنیشت کۆبارسێ دایبنێت لە ژێر سەرپەرشتی هانسی فلیکی ڕاهێنەردا.
گرێبەستی لاپۆرت بۆ بارشەلۆنا نزیکەی 30 ملیۆن دەکەوێت، هەرچەندە لە پێشتردا چەند سەرچاوەیەک باسی ئەوەیان دەکرد کە یانەی ئەتلەتیک بلباو نایەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بەڵام لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت پێشکەشکردنی بۆندێکی گونجاو وا دەکات کە ئەو یانەیە دەستبەرداری لاپۆرت بن.
لە ئستادا هیچ گفتوگۆیەکی جدی لە بارەی ڕۆیشتنی لاپۆرتەوە نەکراوە، بەڵام یانەی بارشەلۆنا کڕینی ئەو یاریزانەی خستووەتە لیستی ئامانجەکانییەوە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا.
PM:01:14:28/07/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه