ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی ئینزۆ کشاوەتەوە و ڕۆدری دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال بڕیاریداوە لە گواستنەوەی ئینزۆ بکشێتەوە و یانەکە دەیانەوێت بە هێنانی ڕۆدری هێڵی ناوەندی یانەکە بەهێزتر بکەن.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن دوای ئەوەی بەر لە دەستپێکی مۆندیال ناوی ئینزۆ بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەبەسترایەوە، بەڵام لە پاش کۆتایی هاتنی مۆندیال و بینینی ئەو ئاستە خراپەی ئینزۆ بە تایبەت لە یاری کۆتایی و ئەو ڕەفتارە ناوەرزشیانەی لە یاریگادا ئەنجامی دەدا، بڕیاریان داوە کە لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی تانگۆ بکشێنەوە و ناوی لە لیستی یاریزانە خوازراوەکانی یانەکەدا دەربهێنن.
وە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە بینینی ئەو ئاستە بەرزەی ڕۆدری و پاڵەوان بوونیان بڕیاریان داوە کە هێنانی ڕۆدری بکەن بە ئامانجی یەکەمی یانەکە لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا.
لە هەمانکاتدا. جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری نوێی یانەکە زیاتر حەزی بە ناوەڕاستکاری چەشنی ڕۆدرییە بۆی بگوازنەوە وەک لە ئینزۆ.
ڕۆدری تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچساتەر سیتیدا و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن لەگەڵ یانەکەیدا و خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا ئامادە دەکەن.
PM:01:16:22/07/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه