ئیسپانیا لە ئەرجەنتینی بردەوە و بووە پاڵەوان
وێستگە سپۆرت-
لە یاری کۆتایی مۆندیالدا، ئیسپانیا توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئەرجەنتین بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی مۆندیالەکە.
شەوی ڕابردوو یاری کۆتایی مۆندیال و یاریگای نیوجێرسی بووە شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا ئیسپانیەکان هەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی دەرکەوتن و چەند هێرشێکی زۆریان بردە سەر گۆڵی ئەرجەنتین بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ سوود بوون و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، ئەو تایمە بە بێ گۆ کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەمیش بە هەمان شێوەی تایمی یەکەم بوو، کاتێک ئیسپانییەکان بەردەوام بوون لە هێرش و فشار کردنە سەر گۆڵی تیپەکەی سکالۆنی، بەڵام لەو تایمەشدا نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، لەبەر ئەوەی ئەرجەنتینییەکان بە شێوازێکی چڕ و تۆکمە بەرگرییان لە گۆڵەکەیان دەکرد و تایمی دوەەمیش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراو بۆ یەکلا کردنەوەی ئەنجامەکە.
تایمی یەکەمی زیادکراویش بێ گۆڵ بوو، بەڵام لە سەرەتای تایمی دووەمی زیادکراو و لە دولەکی 106ی یارییەکەدا فێران تۆرێس بە شێوازێکی ناوازە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ئەو تاکە گۆڵە بووە ناسنامەی یارییەکە، وە بەو شێوازە ئیسپانیا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر مێسی و هاوڕێکانی لە نازناوەکە بێ بەشکرد.
ئیسپانیاش بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا توانی ببێتە پاڵەوانی جیهان و نازناوی مۆندیال بەرز بکاتەوە.
PM:10:24:20/07/2026
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه