‌فەڕەنسا لە مەغریبی بردەوە و ئیسپانیاش سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

وێستگە سپۆرت-

لە مۆندیال، هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە مەغریب بباتەوە و ئیسپانیاش بەلجیکای کردە دەرەوەی پاڵەوانییەتییەکە.

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی هەشتی مۆندیالدا دوو یاری ئەنجام دران. 

لە یاری یەکەمدا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕووبەڕووی مەغریب بووەوە، بە پێ پێشبینی زۆرێک لە شارەزایان یارییەکی قورس چاوەڕوانی فەڕنسای دەکرد، بەڵام فەڕەنسییەکان بە دوو گۆڵی کیلیان ئێمباپێ و حوسمان دیمبێڵی مەغریبییەکانیان تێکشکاند و خۆیان گەیاندە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و مەغریبیشیان کردە دەرەوەی پاڵەوانییەتییەکە. 

لە یاری دووەمی قۆناغی 8یدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیکا بووەوە، ئیسپانیەکانی لە سەرەتاوە بە بەهێزی دەستیان پێکرد و بە گۆڵێکی فابیان ڕۆیز پێشکەوتن هەرچەندە بەر لە کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، بەڵام یاریزانانی ئیسپانیا لە کەشی یارییەکە نەچوونە دەرەوە و لە کۆتا خولەکەکانی تایمی دووەمدا گۆڵی بردنەوەیان تۆمار کرد و خۆیان گەیاندە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.

لەو قۆناغەدا هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و شەڕی بەدەستهێنانی کورسییەکی فاینەڵی پاڵەونییەتییەکە دەکەن. 


PM:02:37:11/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری