‌ئۆلیسێ بیری لە جێهێشتنی بایرن کردووەتەوە و ڕیاڵ مەدریدیش دەیەوێت بیگوازێتەوە.

وێستگە سپۆرت-

مایکل ئۆلیسێ دەیەوێت لەم هاوینەدا یانەی بایرن مونشن جێبهێڵێت و ئێمباپێ دەیەوێت ڕازی بکات پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات. 

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە مایکل ئۆلیسێ نایەوێت لە وەرزی داهاتوودا بە درێسی بایرن مونشنەوە بەردەوام بێت و دەیەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت، یانەی ڕیاڵ مەدریدش نزیکترین ناوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە. 

ئۆلیسێ بیری لەوە کردووەتەوە کە هەموو شتێکی لەگەڵ بایرن مونشندا بەدەستهێناوە جگە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و پێیشی وایە یانە ئەڵمانییەکە لە ئێستادا توانای ئەوەی نییە ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت هەر بۆیە دەیەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵیت و ڕوو لە یانەیەک بکات، هەتا بتوانێت لەگەڵیاندا ئەو نازناوە بباتەوە. 

چەند سەرچاوەیەکیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئێستادا پەیوەندی کیلیان ئێمباپێ و مایکل ئۆلیسێ لە کەمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە هەموو یاریزانەکانی تر باشترە و ئێمباپێ لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئۆلیسێ ڕازی بکات وەرزی داهاتوو درێسی سپی یانەکەی شاری مەدرید بپۆشێت. 

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ ئەوەی لە پاش مۆندیال گرێبەستێکی گەورە پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان و چەند یانەیەکی تری ئەوروپا لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانەن.



PM:12:08:02/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری