ئینگلتەرا لە کۆنگۆی بردەوە و بەلجیکاش بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سەنیگالی دەکرد.
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەکانی مۆندیالدا، ئینگلتەرا توانی بە ئەنجامی 2-1 لە کۆنگۆ بباتەوە و بەلجیکاش توانی ڕیمۆنتادایەکی مێژووی بەسەر سەنیگالدا بکات، ئەمریکاش بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 32 ی مۆندیالدا سێ یاری گرنگ ئەنجامدران.
لە یاری یەکەمدا، هەڵبژاردەی سێ شێرەکە ڕووبەڕووی کۆنگۆی دیموکراتی بوونەوە، لە سەرەتادا کۆنگۆ بە پشت بەستن بە هێرشە خێراکانی توانی گۆڵێک تۆمار بکەن، بەڵام یاریزانانی ئینگلتیەرا هەوڵەکانیان چڕ کردەوە و بە پشت بەست بە پلانەکانی تۆخێلی ڕاهێنەر توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن و ئەنجامەکە بەسەر ئەو هەڵبژاردە ئەفریقییەدا هەڵبگێڕنەوە.
لە یارییەکی تردا، هەڵبژاردەی بەلجیکا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سەنیگال بووەوە، لە یارییەکی پڕ گۆڵدا سەرەتا هەڵبژاردەی سەنیگال بە دوو گۆڵ پێش کەوتن و یارییەکە تاوەکو خولەکی 85 بەو ئەنجامە مایەوە بەڵام هەڵبژاردەی بەلجیکا کۆڵیان نەدا و لە ماوەی سێ خولەکدا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، کاتی یاسایی یارییەکە بەو ئەنجام کۆتایی هات، لە دوو تایمی زیادکراودا هەردولا هەوڵی زۆریان دا بۆ تۆمار کردنی گۆڵی پێشکەوتن بەڵام سەرەنجام یاریزانانی بەلجیکا سەرکەوتوو بوون و لە دواین خولەکی تایمی دووەمی زیادکراودا گۆڵی بردنەوەیان تۆمار کرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی خۆیان یەکلا کردەوە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ئەمریکا ڕووبەڕووی بۆسنە بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی 2-0 لێ بردەوە.
بەو ئەنجامانەش هەریەکەی لە هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و بەلجیکا و ئەمریکا سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 و هەڵبژاردەکانی کۆنگۆ و سەنیگال و بۆسنە ماڵئاواییان کرد.
AM:11:55:02/07/2026
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه