چارەنوسی چەند هەڵبژاردەیەکی تر لە قۆناغی 32 یەکلا بووەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە قۆناغی دووەمی مۆندیالدا چەند یارییەک بەڕێوە چوون و چەند هەڵبژاردەیەک گەیشتنە قۆناغی داهاتوو وە چەند هەڵبژاردەیەکیش ماڵئاواییان کرد.
لە میانەی قۆناغی 32 ی مۆندیالدا، چەند یارییەک ئەنجامدران، لە دووەم یاری قۆناغەکەدا هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی یابان بووەوە، لە یارییەکی بەهێز و دراماتیکیدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل لە دواین خولەکەکاندا توانی یارییەکە لە سوودی خۆی یەکلا بکاتەوە و بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی لە یابان بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو وە هەڵبژاردەی یابانیش ماڵئاوایی کرد.
لە یەکێکی تر لە یارییەکانی ئەم قۆناغەدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب بووەوە، هەردوو هەڵبژاردەکە بە بەهێزی دەرکەوتن و کێبڕکێیەکی گەرمو گوڕیان کرد لەسەر بەدەستهێنانی کورسیەکی دیکەی قۆناغی داهاتوو، کاتی یاسایی یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوە بۆ یەککلا کردنەوەی ئەنجامەکە، سەرەنجام هەڵبژاردەی مەغریب بە یارمەتی یاسین بۆنۆی گۆڵپارێز بردنەوە بەدەستبهێنێت و بگاتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال و هەڵبژاردەی هۆڵەنداش ماڵئاوایی کرد.
لە یارییەکی دیکەدا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکرا و هەڵبژاردەی پاراگوای توانی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بباتەوە و مەکینەکانی مانشافت بکاتە دەرەوەی مۆندیالەکە و خۆیشی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.
بە شێوەیەکی چاوەڕوانکراو هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە سویدی بردەوە و هەڵبژاردەی نەورویجیش توانی کۆتیڤوار بکاتە دەرەوەی مۆندیالەکە.
بەو ئەنجامانەش لە قۆناغی داهاتوودا، هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی نەرویج دەبێتەوە، و هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە و مەغریب و کەنەداش یەکێکی تر دەبێت لە یاریەکەی ئەو قۆناغە.
AM:11:47:01/07/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه