‌قۆناغی 32 بە بردنەوەی کەنەدا دەستی پێکرد.

وێستگە سپۆرت-

کەنەدا بە بردنەوەی لە ئەفریقای باشوور دەرگای قۆناغی 32 ی مۆندیالی بەڕووی هەڵبژاردەکانی تردا کردەوە. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی دووەمی مۆندیال و لە یەکەم یاری ئەو قۆناغەدا، هەڵبژاردەی کەنەدا ڕووبەڕووی ئەفریقای باشوور بووەوە. 

لە سەرەتای یارییەکەوە هاوسەنگییەکی زۆر دەبینرا کاتێک هەردوو هەڵبژاردە بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە دەستپێشخەری لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمەوە لە سەرەتادا یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور باشتر دەرکەوتن بەڵام چانس یاوەریان نەبوو وە نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن و کات بەرەو کۆتایی دەچوو بەڵام کەنەدییەکان بەر لە کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی یارییەکە و لە خولەکەکانی کۆتایی ئەو تایمەدا گۆڵێکی کوشندەیان تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە سوودی کەنەدای میواندار کۆتایی هات. 

بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی کەنەدا بووە یەکەم هەڵبژاردە کە بلیتی گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی مۆندیال مسۆگەر کرد و هەڵباردەی ئەفریقاش بە فەرمی ماڵئاوایی کرد. 

بڕیارە ئەمشەویش دوو یاری بەهێز بەڕێوە بچێت، لە کاتژمێر 8:00 دا هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی یابان دەبێتەوە و لە کاتژمێر 11:30 دا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پاراگوای شەڕی مان و نەمان دەکات. 


AM:11:50:29/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری