ئەتلەتیکۆ مەدرید مەرجی توندی بۆ بارشەلۆنا داناوە لە گواستنەوەی ئەلڤارێزدا.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە یانەی بارشەلۆنایان ڕاگەیاندووە ئەگەر دەتانەوێت ئەلڤارێز بگوازنەوە یەک مەرجمان هەیە دەبێت جێبەجێی بکەن دواتر٥ دەتوانن ئەو یاریزانە بیگوازنەوە.
ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای کردووە کە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای 150 ملیۆنی ڕاستەوخۆ لە بارشەلۆنا دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە ئەلڤارێز و نایانەوێت هیچ یاریزانێکی تر بکرێتە بەشێک لە گرێبەستەکە.
ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانە مەدریدییەکە دەرگای هەموو جۆرە گفتوگۆیەکی لەگەڵ یانەکانی تردا بۆ گواستنەوەی ئەلڤارێز بە کراوەیی هێشتووەتەوە بەڵام بۆ بارشەلۆنا ئەو مەرجەی هەیە ئینجا ئامادەیی دەربڕیوە گفتوگۆ بکات و ئەو یاریزانە بداتە یانە کەتەلۆنییەکە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەلڤارێز لە زاری نزیکەکانییەوە ئاشکرای کردووە کە وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئەتلەتیکۆدا بەردەوام نابێت و یاریزانەکە هەمیشە و لە پێشتردا وتوویەتی کە خەونی یاری کردن بووە بە درێسی بارشەلۆناوە.
لە ئێستادا ئەلڤارێز سەرقاڵی یارییکردنە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا لە چوارچێوەی یارییەکانی جامی جیهانی 2026دا، وە بڕیارە لە پاش مۆندیال بە تەواوی چارەنووسی خۆی یەکلا بکاتەوە.
AM:11:40:29/06/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه