‌چارەنوسی چەند هەڵبژاردەیەکی دیکە لە مۆندیال یەکلا بووەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە مۆندیال چەند هەڵبژاردەیەک گەیشتنیان بە قۆناگی داهاتوو مسۆگەر کرد و چەند هەڵبژاردەیەکی دیکە ماڵئاواییان کرد. 

لە درێژەی یارییەکانی مۆندیال و لە گەڕی کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکاندا چەند یارییەکی دیکە ئەنجام دران. 

سەرەتا لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی مەکسیک سێیەم بردنەوەی خۆی بەدەستهێنا و بە 9 خالەوە خۆی گەیاندە قۆناغی 32 وە لە دوای ئەو هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئەفریقای باشوور بە دووەمی ئەو کۆمەڵەیە گەیشتنی مسۆگەر کرد و کۆریای باشووریش کێبڕکێ دەکات بە باسترین سێیەمەکان سەرکەوتن مسۆگەر بکات و خاوەنی تەنها خاڵێکە. 

لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەر یەکە لە هەڵبژاردەکانی سویسرا و کەنەدا بە یەکەم و دووەم سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد و هەڵبژاردەی بۆسناش لە کێبڕکێیەکی توندایە بۆ ئەوەی بە باشترین سێیەمەکان سەر بکەوێت و بە ڕێژەیەکی زۆریش سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە و خاوەنی چوار خاڵە. 

لە کۆمەڵەی سێیەمدا، بەڕازیل و مەغریب بە یەکەم دووەمی کۆمەڵەکانیان سەرکەوتن و سکۆتلەنداش بە 3 خاڵەوە کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکی قۆناغی 32 دەکات وەکو سێ باشترین سێیەمی. 

لە کۆمەڵەی چوارەمدا، هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد و هەڵبژاردەی پاراگوایش یەکێکە لە شایستەترین هەڵبژاردەکان کە دەیەوێت بە کوسییەکی سێیەمەکانەوە بگاتە قۆناغی داهاتوو. 

لە کۆمەڵەی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمیشدا، هەریەکە لە هەڵبژژاردەکانی ( ئەڵمانیا و کۆتیڤوار، هۆڵەندا و یابان، بەلجیکا و میسر، ئیسپانیا و کاپ ڤێردی، فەڕەنسا و نەرویج ) وەکو یەکەم دووەمی کۆمەڵەکانیان سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد و گەیشتنە قۆ٠ناغی داهاتوو، هەرچی هەڵبژاردەکانی ( ئیکوادۆر، سوید، ئێران، سەنیگال) کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکی هەشت باشترین سێیەمییەکە دەگەن بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی داهاتوو. 

بڕیارە ئەمشەویش کۆتا یارییەکانی ئەم قۆناغە لە کۆمەڵەی دەیەم و یانزەیەم و دوانزەیەمدا بەرێوە بچێت و بە فەرمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال کۆتایی بێت. 

بڕیارە ڕاستەوخۆ و لە 29 ێ ئەم مانگەدا قۆناغی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە دەست پێبکات. 




PM:01:27:27/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری