ئەمریکا سەرکەوت بۆ قۆناغی دواتر و تورکیاش ماڵئاوایی کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە مۆندیالدا، ئەمریکا توانی دووەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەستبهێنێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی دواتر مسۆگەر بکات، تورکیاش دووەم دۆڕانی خۆی نوسییەوە و بە فەرمی ماڵئاوایی لە پاڵەوانییەتییەکە کرد.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال و لە گروپی D دا دوو یاری دیکە بەڕێوەچوون.
سەرەتا هەڵبژاردەی ئەمریکا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا بووەوە، کوڕانی پۆچیتینهۆ هاوشێوەی یاری یەکەمیان کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو توانیان ئەم یارییەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی خۆیان یەکلا بکەنەوە و گەیشتنیان بە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە مسۆگەر بکەن.
لە یاری دووەمی ئەم کۆمەڵەیەشدا، هەڵبژاردەی تورکیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی پاراگوای بووەوە، هەلبژاردەی تورکیا بەو پێیەی یاری یەکەمیش توشی شکست هاتبوو، هەر بۆیە دەبوایە لەم یاریەدا بتوانێت بردنەوە یان خاڵێک بەدەستبهێنێت، بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان ئارداگولەر و هاورێکانی نەیانتوانی ئەو کارە ئەنجام بەن و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بە پاراگوای دۆڕان و چانسی نزیک بوونەوە یان گەیشتن بە قۆناغی داهاتوویان بە تەواوی لەدەستدا.
ئەوە لە کاتێکدایە هەڵبژاردەی تورکیا بە هەردوو یاریەکەی کە ئەنجامی دابوو نەیتوانیوە هیچ گۆڵێکیش تۆمار بکات و یاری سێیەمی ئەم قۆناغە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەمریکا دەبێتەوە.
AM:10:06:21/06/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه