ئینگلتەرا بە شایستەی توانی لە کرواتیا بباتەوە و زەنگێکی مەترسیداری لێدا.
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، دوای یارییەکی دراماتیکی و بەهێز توانی لە هەڵبژاردەی کرواتیا بباتەوە و زەنگێکی بۆ هەڵبژاردە زلهێزەکانی دیکەش لێدا.
لە یارییەکانی جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال و لە کۆمەڵەی L دا هەلبژاردەی کرواتیا ڕووبەڕووی ئینگلتەرا بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا، بەهێزترین و پڕکێبرکێترین یاری لە نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیەدا ڕوویدادوای ئەوەی کەین لە خولەکی 12 دا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، باتورێنا لە هەڵبژاردەی کرواتیا لە خولەکی 36 دا ئەنجامەکەی بۆ کرواتییەکان یەکسان کردەوە، دواتر لە خولەکی 42دا هاری کەین گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد بەڵام بەر لە کۆتایی هاتنی ئەو تایمە یاریزانە کرواتییەکان گۆڵێکی دیکەیان تۆمار کرد و سەرەنجام ئەو تایمە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.
لە سەرەتای تایمی دووەمەوە، یاریزانانی ئینگلتەرا باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەکەدا سەلماند و لە خولەکەکانی 47 و 85 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-2 لە سوودی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە کۆتایی هات.
لە یاری دووەمی ئەم کۆمەڵەیەدا هەڵبژاردەی غانا بە گۆڵێکی بێوەڵام لە پەنەمای بردەوە.
بەو ئەنجامانەش لە ئیستادا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یەکەمی کۆمەڵەکەیدایە و هەڵبژاردەی غانا لە دووەمی کۆمەڵەکەیدا دەبینرێت.
PM:12:33:18/06/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه