پرتوگال مۆندیالی بە یەکسان بوون دەستپێکرد.
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی پرتوگال یەکەم یاری مۆندیال نەیتوانی لە کۆنگۆ بباتەوە و توشی یەکەم یەکسان بوون هات.
لە درێژەی یارییەکانی جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالدا، هەڵبژاردەی پرتوگال ڕووبەڕووی کۆنگۆی دیموکراتی بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی بە باشی دەرکەوتن و لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 6 دا توانیان گۆڵی یەکەم تۆمار کەن، هەرچەندە یاریزانانی کۆنگۆش بە هێرشە هەڵگەڕاوەکانیان چەند جارێک مەترسیان خستە سەر گۆڵ پرتوگالیەکان تاوەکو لە دواین خولەکەکانی ئەو تایمەدا، توانیان گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەن و ئەو تایمە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە هاوسەنگییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی بە جۆرێک سەرەڕای هێرشبەردنە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
لە یاری دووەمی ئەم کۆمەلەیەدا، هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا توانیا بە ئەنجامی 3-1 لە ئۆزباکستان بباتەوە و یەکەمی کۆمەڵەکەی بگرێت. هەرچی هەڵبژاردەی پرتوگالیشە لە دووەمی کۆمەڵەکەیدایە.
PM:12:24:18/06/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه