پێرێز بۆ چوار ساڵی دیکە سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدە.
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پێرێز لە دەنگدانی سەرۆکایەتی ڕیاڵ مەدرید توانی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتەوە بە سەرۆکی یانەکە.
دوێنێ یەکشەممە، دەنگدانی سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێی یانەکە بەڕێوەچوو، کە بەهێزترین کێبڕکێ لە نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی پێشویی یانەکە و ئینریکی ڕیکلمی یەکێک لە ئەندامانی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەکەدا بەڕێوەچوو.
وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا پێرێز توانی بە جیاوازییەکی زۆر و بە بەدەستهێنانی نزیکەی %80ی دەنگەکان ببێتەوە بە سەرۆکی نوێی یانەکە بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە.
لە پاش دەرکەوتنی ئەنجامەکانەوە، ڕیکلمی تانەی لە ئەنجامەکان دا و ئاماژەی بەوە کرد کە گومانی هەیە لەوەی پێشێلکاری لە پرۆسەکەدا کرابێت، بەڵام دوای پێداچوونەوە لیژنەی بەرپرس پێیان ڕاگەیاندبوو کە دەنگەکان و ئەنجامەکە بەو شێوەیە دروستە و هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە.
پێرێز لە ساڵی 2006 ەوە سەرۆکی یانەکەیە و لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەودا یانەکە توانیویەتی چەندین نازناوی گەورە بەدەستبهێنێت و سەروەری لە مێژووی خۆیدا بنوسێتەوە.
AM:10:12:08/06/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه