‌ڕێگری لە هەڵبژاردەی عێراق کراوە و کەسێکیش ڕەوانەی عێراق کراوەتەوە.

وێستگە سپۆرت-

شاندی هەڵبژاردەی عێراق لە کاتی گەشتەکەیاندا بۆ ئەمریکا، لە فڕۆکەخانەی شیکاگۆ ڕێگریان لێ کرا و چەند کەسێکیش بۆ ماوەیەکی زۆر لە فڕۆکەخانە هێڵرانەوە. 

دوای ئەوەی شاندەی هەڵبژاردەی عێراق لە ئیسپانیاوە گەشتی ئەمریکا دەکەن، لە فڕۆکەخانەی شیکاگۆ ڕێگری لە چەند کەسێک لە شاندەکە دەکرێت و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە فڕۆکەخانە دەهێڵدرێتەوە. 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە یەک لەو کەسانە، ئەیمەن حوسێنی هێرشبەری هەڵبژاردەکە بووە کە ماوەی 7 کاتژمێر لە فڕۆکەخانە ماوەتەوە و تاوەکو ئیستاش هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەیمەن حوسێن هەم یاریزانێکی نێودەوڵەتییە وە لە هەمان کاتدا لەگەڵ شاندی یەکێک لەو هەڵبژاردانەدا بووە کە بەشداری لە مۆندیالدا دەکەن. 

وە یەکێکی تر لەو کەسانەی کە ڕێگری لێکراوە، تەڵاڵ سەڵاحی فۆتۆگرافەری هەڵبژاردەکە بووە کە زیاتر لە 12 کاتژمێر لە فڕۆکەخانە دەستبەسەر بووە و دواتر بڕیاریان داوە کە ئەو کەسە نابێت بچێتە خاکی ئەمریکاوە و دەبێت ڕەوانەی عێراق بکرێتەوە، واتا هەڵبژاردەی عێراق هیچ فۆتۆگرافەرێکی فەرمی و تایبەتی لەگەڵ نابێت لەو ماوەی کە لە ئەمریکا دەبێت. 

هەڵبژاردەی عێراق یەکەم هەڵبژاردە و دواین هەڵبژاردە نابێت کە بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لە خاکی ئەمریکادا. 


AM:09:54:08/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌