تۆتنهام خواستی گواستنەوەی ساڤینهۆی هەیە.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی تۆتنهام بیریان لە گواستنەوەی ساڤینهۆی یاریزانی مانچستەر سیتی کردووەتەوە و هەنگاوەکانیشیان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکەن.
ئیدارەی یانەی تۆتنهام خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی ساڤینهۆ بە بریکاری یاریزانەکە ڕاگەیاندووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا هەنگاوە فەرمییەکانیان بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکە دەستپێدەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە یاریزانەکە لە ماوەکانی ڕابردوودا ویستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەکە خستبویە ڕوو وە ساڤینهۆ نایەوێت وەرزی داهاتوو لە یانە شینپۆشەکەی شاری مانچستەر بمێنێتەوە.
یانەی تۆتنهامیش گرێبەستێکیان بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند ئامادە کردووە، بەڵام لە پێشتردا یانەی مانچستەر سیتی بە فەرمی ڕایانگەیاندبوو کە نرخی ساڤینهۆ زیاترە لە 50 ملیۆن.
گرێبەستەکەی تۆتنهام بۆ ماوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت و یانەی تۆتنهام لە پێشنیارەکەیاندا بە بریکاری یاریزانەکەیشیان ڕاگەیاندووە، کە موچەکەی 6.5 ملیۆن دەبێت.
وە هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ساڤینهۆ ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پەیوەندیکردن بە تۆتنهامەوە، بەڵام ئێست ڕێککەوتنی هەردوو یانەکە ماوە و ئیتر بە فەرمی گرێبەستەکە ڕادەگەیەنرێت.
PM:05:37:02/06/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه