‌مانچستەر سیتی نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت و ئەرسناڵ بووە پاڵەوان.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، مانچستەر سیتی لەگەڵ بۆرنمۆس بە گۆڵێک یەکسان بوون و بە فەرمی ئەرسناڵ بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە. 

شەوی ڕابردوو لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 37ی پرێمەرلیگدا، مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بۆرنمۆس. 

یارییەکە هەر لە سەرەتاوە بەهێزییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی لەبەر ئەوەی هەردوو یانەکە سێ خاڵەکە زۆر بۆیان گرنگ بوو، مانچستەر سیتی بۆ درێژەدان بە کێبڕکێی بەدەستهێنانی خولەکە و بۆرنمۆسیش بۆ بەردەوام بوون بە کێبڕکێی گەیشتن بە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 39دا یانەی خاوەن یاریگای بە گۆڵێک پێش کەوتن و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵەی بۆرنمۆس کۆتایی هات. 

لە سەرەتای تایمی دووەمدا یاریزانانی مانچستەر سیتی هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە و دواتر بردنەوەی، لە خولەکەکانی کۆتایدا گۆڵێ یەکسانیان تۆمار کرد بەڵام یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات. 

بەو یەکسان بوونەش مانچستەر سیتی نەیتوانی لەو کێبڕێیە بەردەوام بێت و بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامی ئەم یارییە بە فەرمی ئەرسناڵ بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ. 




AM:10:16:20/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری