گواردیۆلا کۆتایی ئەم وەرزە مان سیتی جێدەهێڵیت.
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلا لە پاش ماوەیەکی زۆر لە کۆتایی ئەم وەرزە دەست لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی مەنچستەر سیتی دەکێشێتەوە و ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی دوور لە چاوەڕوانییەکان ئەوەی ئاشکرا کرد کە پیپ گواردیۆلا دەیەوێت ئەم وەرزە وەک دواین وەرزی خۆی لە مانچستەر سیتی کۆتایی پێبهێنێت و یانەی مانچستەر سیتی جێدەهێڵێت.
دواتر چەند سەرچاوەیەکی تری ئینگلتەرا هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە گواردیۆلا لە پاش دە ساڵ ڕاهێنەرایەتی و لە پاش بەدەستهێنانی چەندین نازناو و دروستکردنی سەردەمێکی زێڕێن بۆ یانە شین پۆشەکەی مانچستەر ئەو یانەیە بە جێدەهێڵێت.
سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە یانەکە دەیانەوێت کۆتا یاری یانەکە ئاهەنگێکی ماڵئاوایی گەورە و شایستە بۆ گواردیۆلا ساز بکەن.
لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە پاش ڕۆشتنی گواردیۆلا، مارێسکای یاریدەدەری پێشووی گواردیۆلا و ڕاهێنەری پێشووی چێڵسی جێگای گواردیۆلا دەگرێتەوە.
AM:10:35:19/05/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه