ئەرسناڵ دەیەوێت ئەستێرەیەکی گرنگی بارشەلۆنا بگوازێتەوە .
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ئەرسناڵ دەیانەوێت یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی بارشەلۆنا پەلکێشی ڕیزەکانیان بکەن.
پێگەی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە کە ئیدارەی یانەی ئەرسناڵ لە ئێستادا لەسەر داوای ئارتێتای ڕاهێنەری یانەکە چاودێری بارودۆخی ڕافینها دەکەن و دەیانەوێت خواستی ئەو یاریزانەیان بۆ یەکلا ببتەوە کە وەرزی داهاتوولە یانە کەتەلۆنییەکە دەمێنێتەوە یاخود نا .
پیگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی بارشەلۆنا بیریان لە فرۆشتنی ڕافینها نەکردووەتەوە، بەڵام بە هۆی ئەو پێکانە زۆرانەی لەم وەرزەدا ڕافینها توشی هات و لە چەند یارییەکی گرنگدا نەیتوانی ڕۆڵی هەبێت لە ئەنجامەکانی یانەکەدا، هەر بۆیە ئەگەر گرێبەستێکی گرانبەها پێشکەشی بارشەلۆنا بکرێت بۆ بردنی ڕافینها ئەوا یانە کەتەلۆنییەکە بیری لێدەکەنەوە.
ڕافینها ماوەی دوو وەرزە ئاستێکی نمونەی لەگەڵ بارشەلۆنادا پێشکەش دەکات و زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا چاویان لە تواناکانی ئەو یاریزانەیە و خواستی گواستنەوەیان هەیە.
PM:01:54:16/05/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه