مانچستەر سیتی یارییە دواخراوەکەی لە کریستاڵ پاڵاس بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر سیتی توانی بە ئەنجامێکی باش لە کریستاڵ پاڵاس بباتەوە و زیاتر لە ئەرسناڵی پێشەنگ نزیک ببێتەوە.
شەوی ڕابردوو مانچستەر سیتی لە یارییەکی دواخراو و لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کرد.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە کوڕانی گواردیۆلا بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکەکانی 32 و 40دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و سەرەنجام تایمی یەکەمیش بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەمیش بە هەمان شێوەی تایمی یەکەم بوو کاتێک شین پۆشەکانی مانچستەر بە باشی دەرکەوتن و لە خولەکی 84 دا گۆڵێکی تریان تۆمار کرد و تاکۆتایش گۆڵەکەیان بە خاوێنی هێشتەوە، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی مانچستەر سیتی کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش ئێستا مان سیتی خاوەنی 77 خاڵە و تەنها دوو خاڵ لە ئەرسناڵی پێشەنگەوە دوورە.
AM:10:06:14/05/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه