ڕامۆس یانەی سیڤیلیای کڕییەوە.
وێستگە سپۆرت-
سێرجیۆ ڕامۆسی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید یانەی سیڤیلیای کڕییەوە و خاوەندارییەتی یانەکەی کرد بەناو خۆیەوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئەوەی ئاسکرا کردووە کە سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری پێشووی هەر یەکە لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و سیڤیلیا، لەگەڵ ئەو یانەیەدا گەیشتە ڕێککەوتن و ئەو یانەیەی کڕیەوە.
ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەیشی ئاسکرا کردووە کە یاریزانەکە بە هەوبەسی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەبەرهێناندا ئەو یانەیان کڕیوەتەوە بە بڕی 450 ملیۆن یۆرۆ و چیتر خاوەنداریتی ئەو یانەیە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت.
هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لە خاوەندارییەتی یانەکە ڕامۆس بیری لەوە کردووەتەوە بۆ ماوەی چەند وەرزیکیش لە یاریکردن لەگەل ئەو یانەیەدا بەردەوام بێت بەلام تاوەکو ئیستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەدراوە.
AM:10:53:13/05/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه