‌مۆرینۆ هەموو بەڵێیەکی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە تەنها بڕیاری کۆتایی پێرێز ماوە.

وێستگە سپۆرت-

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بڕیاری کۆتایی بدات و مۆرینۆ ڕاهێنەری نوێی یانەکەی بێت، تەنها شتەکە لەسەر کات ماوەتەوە.

ڕۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە جۆزێ مۆرینۆ هەموو ئامادەییەکی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید ببێت، گفتوگۆش لە لایەن کارگێڕی یانەکەیشەوە لەگەڵ ئەنجام دراوە و تەنها بڕیاری سەرۆکی یانەکە ماوەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەیش دەکەن لە ئێستادا مۆرینۆ لە هەموو کاتەکان زیاتر لە گەڕانەوە بۆ مەدرید نزیکە و ئەو ڕاهێنەرە چەند مەرجێکی ئاسانی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید داوە پێش گەڕانەوەی کە تاڕادەیەک یانەکەیش بەو مەرجانەی ڕازین تەنها یەک مەرج لە لایەن فلۆرێنتینۆ پێرێز شایەنی ئەوە بووە کە سەرەنجی بدات و زیاتر بیری لێبکاتەوە ئەویش ئەوە بووە کە وەک ڕاهێنەر هەموو دەسەڵاتێکی بدرێتێ و لەسەر و هەموو یاریزانەکانەوە بڕیارەکانی ژووری جلگۆڕین بدات. 

مۆرینۆ لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند وەرزێک ڕاهێنەری یانەی ڕایڵ مەدرید بوو وە لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیدا لەگەڵ یانەی ڕایڵ مەدرید توانی چەند نازناوێک بۆ ئەو یانەیە بباتەوە. 


AM:08:53:12/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری