یانەی ڕیاڵ مەدرید سزای توندی بەسەر دوو یاریزانیدا سەپاند
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی شەڕ لە نێوان ڤاڵڤێردی و چوامینیدا ڕوویدا، یانەکە بڕیاریدا سزای توند بەسەر ئەو دوو یاریزانەدا بدات.
لە دوای ئەوەی لە ڕاهێنانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریددا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڤاڵڤێردی و چوامینیدا ڕوویاندا وە کارداناوەیەک زۆری لە جیهاندا بە دوای خۆیدا هێنا یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا ئەو دوو یاریزانە سزا بدات.
یانەکە لە بەیانێکی فەرمیدا ڕیاگەیاند کە ئەو دوو یاریزانە هەردوکیان ئیجبار کرابوون داوای لێبوردن لە یەک و لە هاندەرانی یانەکە بکەن سەبارەت بەو کارەی ئەنجامیان داوە و سزای مادیشیان بەسەردا سەپێنرا.
یانەکە هەردوو یاریزانەکەی بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ سزا داو و دواین ئاگاداریان دراوەتێ کە کاری لەو جۆرە ئەنجام نەدەنەوە بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن لە دەرەنجامەکەی.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندجارێک شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان یاریزانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریددا ڕوویداوە و یەکەم جار نەبووە.
PM:11:22:08/05/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه