‌دۆخەکە لە مەدرید قڵیشاوەتەوە و شەڕ ڕویداوە.

وێستگە سپۆرت-

لە کاتی مەشق و ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدریددا شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو ئەستێرەی یانە مەدریدییەکەدا ڕوویداوە و بەو هۆیەوە یەکێکیان توشی پێکانێکی سەخت بووە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڤاڵڤێردی و چوامینیدا ڕوویداوە و چوامینی بە سەختی لە ڤاڵڤێردی داوە و توشی پێکانی کردووە. 

ئاس ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە ڤاڵڤێردی لە کاتی بەرکەوتەی لەگەڵ چوامینیدا بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ڤاڵڤێردی لەو کاتەدا سەری بەر زەوییەکە کەوتووە و توشی لەبیرچوونەوەی کاتی بووە. 

ڕۆژنامەی ئاس ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە دوای ئەوەی پشکنین بۆ ڤاڵڤێردی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە ناتوانێت بەژدسری لە یاری کلاسیکۆدا بکات و دوورخراوەتەوە. 

لە ئێستادا لە مەدرید دۆخەکە شلۆقە و چاوەڕوان دەکرێت هەردوو یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن بۆ یانەکە ڕابگیرێن. 



PM:10:11:07/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری