‌ئارتێتا "ئێمە شەوێکی باوەڕپێنەکراومان هەبوو وە مێژوومان نوسییەوە".

وێستگە سپۆرت-

میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری ئەرسناڵ."تاوەکو ئێستا هەستێکی ئاوا خۆشم نەبووە لە ناو یاریگادا و ئێمە لە پاش 20 ساڵ توانیومان یانەکە بگەیەنینە یاری کۆتایی". 

لە پاش بردنەوە مێژووییەکەی ئەرسناڵ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری ئەرسناڵ ڕایگەیاند،"ئێمە مێژوومان نوسییەوە و لە پاش 20 ساڵ یانەکەمان گەیاندەوە یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگ، ئەمە شەوێکی باوەڕپێنەکراو بوو بۆ ئێمە". 

ئارتێتا وتیشی،"ئێمە یارییەکی زۆر نایابمان ئەنجامدا بەڵام لێتان ناشارمەوە، بۆ گەیشتن بە یهاری کۆتایی پێویستت بە تۆزێک چانسیش هەیە ئێمە چانسمان هەبوو". 

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد،"من داوای لێبوردنم لە یاریزانەکانم کرد کاتێک بڕیارمدا بە هەمان پێکهاتەوە یاری بکەم، بەڵام ئەوان هەڵوێستیان زۆر جوان بوو لەگەڵمدا". 

لە کۆتایی قسەکانیتدا ئارتێتا وتیشی،"قسەیەک هەیە دەڵێت هێرشبەر یاریت بۆ دەباتەوە بەڵام بەرگریکار نازناوەکە، منیش هەمیشە ئەو قسەیەم لە بیرە و ئێستا ئێمە دەمانەوێت وابکەین". 


PM:12:10:06/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری