‌یانەی بارشەلۆنا ئەستێرەیەکی نیوکاسڵی کردووەتە ئامانج.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا دەستی کردووە بە چاودێریکردنی تواناکانی هێرشبەرێکی یانەی نیوکاسڵ و دەیەوێت لەم هاوینەدا بیهێنێتە ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا بیریان لە گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێکی باڵدا کردووەتەوە لە ئێستادا دەستیان کردووە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ بریکاری ئەنتۆنی گۆردۆنی هێرشبەری یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی و هەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە ئێستاوە دەستپێکردووە. 

سپۆرت ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، ئەگەرەکان بۆ ڕێککەوتنی ئەو دوو یانەیە لەسەر گۆردۆن نزیکە لە مەحاڵەوە لەبەر ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە نایانەوێت بە کەمتر لە 80 ملیۆن دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە ئینگلیزییە بن و بارشەلۆناش ئامادە نییە گرێبەستێکی بەو نرخە پێشکەشی ئەو یاریزانە بکات. 

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە جگە لە بارشەلۆنا هەریەکە لە یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەدان و هاتوونەتە کێبڕکێ کردنی بارشەلۆنا لە پێناو گۆردۆندا. 

گۆردن لەم وەرزەدا لە خولی ئینگلیزی 6 گۆڵ و 2 ئەسیستی لەگەڵ یانەکە تۆمار کردووە و لە چامپیۆنسلیگیش توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و تا ئەو کاتەی نیوکاسڵ ماڵئاوایی کرد گۆردۆن لەو پاڵەوانییەتییەدا خاوەنی 10 گۆڵ بوو. 


PM:02:05:05/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری