مانچستەر سیتی لەگەڵ ئیڤەرتۆندا یەکسان بوو دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی نەیتوانی لە ئیڤەرتۆن بباتەوە و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 25 ی پرێمەرلیگدا، یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی ئیڤەرتۆن.
لە تایمی یەکەمدا هاوسەنگییەکی زۆر بە یارییەکەوە بەدی دەکرا، هەردوولا بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ هەتا دۆکۆ لە خولەکی 43 دا مانسیتی بە گۆڵێک پێشخست و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ئیڤەرتۆن باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 68 و 73 و 81 دا سێ گۆڵیان لە مان سیتی تۆمار کرد و گواردیۆلای ڕاهێنەریان شۆک کرد، بەڵام یاریزانانی مانسیتیش کۆڵیان نەدا و لە خولەکەکانی 83 و کاتی زیادکراودا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-3 و بە یەکسان کۆتایی هات و مان سیتی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە ئێستادا یانەی مانسیتی بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ لە پلەی دووەمیدایە و 5 خاڵ لە ئەرسناڵی پێشەنگەوە دوورە بەڵام یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.
AM:11:18:05/05/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه