مان یونایتد کلاسیکۆی ئینگلتەرای لە لیڤەرپوڵ بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی 3-2 لە لیڤەرپوڵی بردەوە و سێ خاڵی یارییەکەی لێوەرگرت.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 25 پرێمەرلیگدا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوڵی کرد.
لە تایمی یەکەمدا شەیتانسە سوورەکان باشتر دەرکەوتن و لە سەرەتاکانەوە دوو گۆڵی خێرایان لە لیڤەرپوڵ تۆمار کرد تایمی یەکەم بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی لیڤەرپوڵ باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 47 و 56دا دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمار کردنیان دا بەڵام دواجار مانچستەر یونایتد سەرکەوتوو بوو لە خولەکی 77دا گۆڵی سێیەمیان تۆمار کرد و دواجار یارییەکە بەو ئەنجامە و بە بردنەوەی مان یو کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی مانچستەر یونایتد خاوەنی 64 خاڵە و لە پلەی سێیەمدایە و لیڤەرپوڵیش بە 58 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
AM:10:50:04/05/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه