چارەنوسی ئێران بۆ بەژداریکردن یان نەکردنی مۆندیال یەکلابووەوە.
وێستگە سپۆرت-
جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا بە لێدوانێک چارەنوسی ئێرانی لە مۆندیالی 2026دا یەکلا کردەوە.
دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە بەژداری نەکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیال بووەتە جێی مشتومڕ و گومانێکی زۆری دروست کردووە، بەڵام دواجار ئینفانتینۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا لە نوێترین لێدوانیدا چارەنوسسی ئەو هەڵبژاردەی یەکلا کردەوە.
جیانی ئینفانتینۆ لە لێدوانیدا ڕایگەیاند، "من ئەمەوێت بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە ئێران بەشداری مۆندیال دەکات بە بێ گوێدانە ئەو جەنگەی نێوانیان هەڵبژاردەکە گەشتی ئەمریکا دەکات”.
ئینفانتینۆ وتیشی، "وەرزش هەمیشە پەیامی ئاشتی پێبووە و پێویستە ئێمە خەڵکی یەکبخەین، ئەمە بەرپرسیارێتی ئێمەیە، تۆپی پێ جیهان یەکدەخاتەوە”.
گومان لە بەژداریکردنی ئێران لەو مۆندیالەدا دوای ئەوە دێت کە جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بەردەوامە و مۆندیالی ئەمساڵیش بڕیارە بە هاوبەشی لەسەر خاکی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک لە ناوەڕاستی مانگی شەشدا بەڕێوە بچێت.
PM:01:59:02/05/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه