مۆدریک سزای چوار ساڵی بەسەردا سەپێنرا.
وێستگە سپۆرت-
مۆدریک، یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی بە بیانووی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش بۆ ماوەی چوارساڵ لە یاریکردن ڕاگیرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا، دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لە کەیسی مۆدریک، بڕیاریدا بە بیانووی بەکارهێنانی ماددەی قەدەغەکراوەوە یاریزانەکەی یانەی چێڵسی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە یاریکردن ڕاگرت و ئەو یاریزانە لەو ماوەیەدا ناتوانێت بەژداری لە هیچ یارییەکدا بکات.
ڕۆژنامەی زە سەن ئاشکرای کردووە، مۆدریک تانەی لە بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا داو داوای پێداچوونەوەی کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا فیدراسیۆنەکە سوورە لەسەر بڕیارەکەی و ئامادە نین دووبارە لێکۆڵینەوە لەو کەیسە بکەن، لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆرە خەریکی لێکۆڵینەوەن لەو بابەتە.
مۆدریک چاوەڕوانی بڕیاری دادگایە بۆ ئەوەی دواین بڕیاری دادگاکە لەسەر کەیسەکە بدرێت بەلام جارێ هیچ بڕیارێک یان گۆڕانکارییەک لەو بارەیەوە ئاماژەی پێ نەکراوە.
میخایلۆ مۆدریک سێ ساڵ بەر لە ئێستا بە گرێبەستێکی 88 ملیۆنی لە یانەی شاختارەوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد بەڵام زۆری نە خایاند و بە بیانووی بەکارهێنانی ئەو ماددەیەوە لە یاریکردن ڕاگیرا و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا، دوجار یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە بڕیاری سزادانی ئەو یاریزانەی دا.
PM:01:31:30/04/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه