‌ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەرسناڵ یارییەکەیان بە یەکسانی کۆتایی پێهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەرسناڵ بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون و یاریگای ئیمارات دەبێتە خاڵی یەکلاکەرەوەی یارییەکەیان

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ و لە یاری چووندا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەرسناڵی کرد.

لە سەرەتاکانی یارییەکەوە ساردوو سڕییەکی زۆر بەدی دەکرا و هەردوولا بە وریاییەکی زۆرەوە مامەڵەیان دەکرد، تا لە دواین خولەکەکانی ئەو تایمەدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئەرسناڵ هەژمار کرد و گیۆکرێش بە سەرکەوتوانە توانی گۆڵی یەکەمی ئەرسناڵی پێ تۆمار بکات و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا کوڕانی دیۆگۆ سیمیۆنی باشتر دەرکەوتن و هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا، تاوەکو ناوبژیوان لێدانێکی سزای هەژمار کرد بەڵام ئەمجارەیان لە سوودی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەوەبوو لە خولەکی 56دا ئەلڤارێز بە سەرکەوتووی گۆڵی یەکەم و یەکسانی تۆمار کرد و تا کۆتایی یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات و یاری گەڕانەوە دەبێتە خاڵی یەکلا کەرەوەی ئەو یانەیەی دەگاتە یاری کۆتایی کە بڕیارە لە 5ی مانگی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.




AM:11:47:30/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری