ئەرسناڵ ئیبراهیم دیازی دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی گرنگی بە تواناکانی ئیبراهیم دیازی ناوەڕاستکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەدات و دەیانەوێت یەکەمین گرێبەستی هاوینەیان دیاز بێت.
لە نوێترین هەواڵیدا تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە یانەی ئەرسناڵ لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە دیاریکردنی ئامانجەکانیان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا و ئیبراهیم دیاز وەکو یەکەمین ئامانجی یانەکە دیاریکراوە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا هەوڵ بدەن بیگوازنەوە یانەکەیان.
تۆڕەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، ئارتێتای ڕاهێنەری تۆپچییەکانیش بە تواناکانی دیاز سەرسامە و پێی وایە ئەو یاریزانە دەتوانێت شێوازی یاریکردن و پێکهاتەکەی بەرەو پێش ببات و لە ئێستادا مەدرید قەدری ئەو یاریزانە مەغریبییە نازانن کە زۆر جار لەسەر کورسی یەدەگ دایان ناوە، هەر بۆیە خواستی ئارتێتایە کە داوای لە ئیدارەی یانەکە کردووە دیازی بۆ بگوازنەوە.
فیچاجێس ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە یانەی ڕیاڵ مەدریدش ڕێگری لە ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە ناکات ئەگەر دەستەوارەیەکی باشی پێشکەش بکرێت و کارگێڕی یانەکەیش بیریان لەوە کردووەتەوە کە بە زیاتر لە 40 ملیۆن دەستبەرداری دیاز دەبن.
ئیبراهیم دیاز گەر پەیوەندی بە یانەی ئەرسناڵەوە بکات، دەتوانێت بە زووی لەگەڵ کەشی خولەکەدا ڕابێت لەبەر ئەوەی سەرەتای کاروانی وەرزشی یاریزانەکە لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بووە.
PM:12:25:29/04/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه