‌بەر لە کلاسیکۆ ئەستێرەیەکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە

وێستگە سپۆرت-

دوو هەفتەی ماوە بۆیاری کلاسیکۆ و لە ئێستاوە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید گەیشتووە کە ئەستێرەیەکی گرنگی یانەکە بەر لەو یارییە لە پێکان چاک دەبێتەوە.

ڕادیۆی کۆپی ئاشکرای کردووە تیبۆ کۆرتۆوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دواین قۆناغی وەرگرتنی چارەسەردایە بۆ پێکانەکەی و ئەگەر بەو خێراییە بەردەوام بێت لە چاک بوونەوە ئەوا ئەو گۆڵپارێزە دەتوانێت بەژداری لە یاری کلاسیکۆدا بکات. 

کۆرتۆوا بە هۆی پێکانەوە ماوەی 7 یارییە لە یانەکەی دابڕاوە و سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئەو گۆڵپارێزە ڕەنگە نەتوانێت بەژداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە کە نەبوونی ئەو گۆڵپارێزە تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامەکانی تیپەکە دانابوو، بەڵام لە ئێستادا گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە توانیویەتی بە خێرای قۆناغەکانی چارەسەر و چاکبوونەوە لە پێکانەکەی تێبپەڕێنێت و لە ئێستادا لە دواین قۆناغی چاکبوونەوەدایە. 


بڕیارە لە 10 ی مانگی پێنجدا یاری کلاسیکۆ بەڕێوە بچێت و ئەگەر کۆرتۆوا بتوانێت بەباشی لە پێکان چاکببێتەوە ئەوا لە یاری کلاسیکۆدا بە شێوەی سەرەکی لەو یارییەدا بەژدار دەبێت. 


AM:11:18:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری