ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ڕیاڵ بیتیسدا بە گۆڵێک یەکسان بوون و دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی لە بیتیس بباتەوە و درێژە بە کێبڕکێکردنی نازناوی لالیگا بدات لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 33 ی لالیگادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی ڕیاڵ بیتیس.
لە تایمی یەکەمدا, یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید باشتر دەرکەوتن و چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا ئەوەبوو ڤینیسۆس توانی لە ئەنجامی ئەو هێرشانە و لە خولەکی 17 دا گۆڵی یەکەم بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکات و ئەو تاکە گۆڵە بووە ناسنامەی تایمی یەکەم.
لە تایمی دووەمدا یانەی خاوەن یارییەگا هەوڵەکانی چڕتر کردەوە و لە هەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکان بوو تاوەکو دواین خولەکاکنی ئەو تایمە کۆڵیان نەدا، ئەوەبوو لە کاتی زیادکراوی ئەو تایمەدا توانیان گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەن و ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات و ڕیاڵ مەدرید دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.
بەو ئەنجامەش ئەگەر یانەی بارشەلۆنا یارییەکەی بباتەوە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا دەکاتە 11 خاڵ و هەنگاوێکی دیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا نزیکتر دەبێتەوە.
AM:10:19:25/04/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه