یوفا بڕیاری نوێی دەربارەی شەڕەکەی نێوان ڤینیسۆس و پریستیانی دەرکرد.
وێستگە سپۆرت-
یوفا لە دوای ماوەیەکی زۆر بڕیاریدا کە جیانلوکا پریستیانی سزا بدات و داوا لە فیفاش دەکات لە مۆندیال دووری بخاتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوەروپی ناسراو بە یوفا بە بیانوی ئەوەی کە جیانلوکا پریستیانی یاریزانی یانەی بەنفیکا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنسلیگ سوکایەتی بەرامبەر بە ڤینیسۆس جۆنیۆری یاریزانی ئەو یانەیە ئەونجام دا و وشەی ڕەگەزپەرەستی دژی بەکارهێنا هەر بۆیە بڕیاری دا سزای توندی ئەو یاریزانە بدات.
یوفا بڕیاریدا کە پریستیانی بۆ شەش یاری سڕ بکات و نەهێڵێت لەگەڵ یانەکەیدا بەژداری لە یارییەکانی کۆتایی وەرزەکە بکات.
یوفا داوای لە فیدراسیۆنی تیۆپی پێی نێودەوڵەتی، فیفاش کردووە، کە نەهێڵن ئەو یاریزانە بەژداری لە یارییەکانی مۆندیالدا بکات و ناوی لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەیتدا بسڕدرێتەوە.
ئەم بڕیارەی یوفا دوای ئەوە هات کە ماوەیەکی زۆر لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە کرا و تەنانەت پریستیانەی لەو کاتەدا نەیتوانی بەژداری یاری گەڕانەوەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بکات و ئەم سزایەش دوای لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی فیدراسیۆنەکە هات لەسەر ئەو ڕووداوە.
PM:10:40:24/04/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه