‌مانچستەر سیتی بردنەوەی بەدەستهێنا و چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە.

وێستگە سپۆرت-

لە پرێمەرلیگ، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 1-0 و بە زەحمەت لە بێرنلی بردەوە و چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 33 ی پرێمەرلیگدا، یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی بێرنلی. 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمدا ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی بۆ مانچستەر سیتی تۆمار کرد، هەرچەندە لە پاش ئەو گۆڵەش هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیان دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمیشدا کوڕانی گواردیۆلا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یانەی خاوەن یاریگاش دەستەوەستان مایەوە لە بەرامبەر تاکە گۆڵەکەی مان سیتی و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە سوودی شین پۆشەکانی مانچستەر کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پێش ئەرسناڵ کەوت و چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە. 


AM:10:33:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری