بارشەلۆنا هەنگاوێکی دیکە لە نازناوەکە نزیک بووەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە لالیگا، یانەی بارشەلۆنا بە زەحمەت لە
سێڵتاڤیگۆی بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دووەمدا وەک خۆی
لێکردەوە.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی
لالیگادا، یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای سپۆرتیفای کامپ نۆدا میوانداری
سێڵتاڤیگۆی کرد.
لە تایمی یەکەمدا تۆپ زیاتر لە ناوەندی
یاریگا دەبینرا، هەردوولا زۆر هەوڵی گۆڵتۆمارکردنیان دا سەرکەوتوو نابوون تاوەکو
ناوبژیوان لە دواین خولەکەکانی ئەو تایمەدا لێدانێکی سزای بۆ بارشەلۆنا هەژمار کرد
و لامین یاماڵ توانی بە سەرکەوتوانە لێدانەکە جێبەجێ بکات و یانەکەی بکاتە خاوەنی
گۆڵی یەکەم، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانەکەدا لامین توشی پێکان هات و بەو
هۆیەوە یاریگای بە جێهێشت.
لە تایمی دووەمدا هەردوولا هەوڵی زۆریان دا و
سەرەڕای ئەوەی کە هەردوو ڕاهێنەرەکە گۆڕانکارییەکانیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی بتوانن
جێپەنجەی خۆیان لەسەر یارییەکە دابنێن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە
بە بردنەوەی بارشەلۆنا بە ئەنجامی
0-1کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا جیاوازی
خاڵەکانی لەگەڵ نزیکترین ڕکابەریدا کە ڕیاڵمەدرید کردەوە 9 خاڵ و هەنگاوێکی تر لە بەدەستهێنانی نازناوی
لالیگا نزیکتر بووەوە.
AM:10:24:23/04/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه