‌ڕیاڵ مەدرید لە ئەلاڤێسی بردەوە و بەردەوامی بە کێبڕکێکردنی خولەکە دا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی 2-1 لە ئەلاڤێس بباتەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا کەمتر بکاتەوە. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 32 ی لالیگادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسی کرد. 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بە هێرشبردن دەستیان پێکردوو چەند جارێک هێرشیان بردە سەر گۆڵی یانەی میوان، تاوەکو کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 30 دا یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم و سەرەنجام ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، دووبارە یانەی شاهانە دەسپێشخەر بوون و ڤینیسۆس جۆنیۆر لە خولەکی 50 دا گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد و لە دواین خولەکەکانی ئەو تایمەدا ئەلاڤێس گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد بەڵام کات درەنگی کردبوو، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی یانەی شاهانە کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیە یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە خاوەنی 73 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارشەلۆنای پێشەنگدا بە شێوەیەکی کاتی کەمکردەوە بۆ تەنها 6 خاڵ. 


AM:10:57:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری