‌بایرن مونشن لە شتوتگاردی بردەوە و نازناوی ئەوم وەرزەی بۆندسلیگای یەکلاکردەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە بۆندسلیگا، بایرن مونشن بە ئەنجامی 4-2 لە شتوتگاردی بردەوە و بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە. 

شەوی ڕابردوو لە هەفتەی 30 خولی ئەڵمانیدا، یانەی بایرن مونشن میوانداری شتوتگاردی کرد. 

لە خولەکی 21 ی تایمی یەکەمدا، یانەی میوان گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، بەڵام یاریزانانی بایرن بە توندی وەڵامیان دایەوە سێ گۆڵی یەک لە دوایان تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی 3-1  لە سوودی یانە باڤارییەکە کۆتایی هات. 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا، هاری کەین گۆڵی چوارەمیان تۆمار کرد، هەرچەندە یاریزانانی یانەی میوان لە دواین خولەکەکانی ئەو تایمەدا گۆڵێکی دیکەیان تۆمار کرد بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-2 لە سوودی یانە باڤارییەکە کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش یانەی بایرن مونشن بە کۆکردنەوەی 79 خاڵ بە فەرمی و بۆ دووەمجاری لەسەر یەک بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانی


AM:11:43:20/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری