‌بارشەلۆنا لە ئەتلەتیکۆی بردەوە بەڵام نەیتوانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، یانەی بارشەلۆنا یاری گەڕانەوەی بە ئەنجامی 2-1لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بردەوە، بەڵام بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە نەتوانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی چواری چامپیۆبسلیگ و کرایە دەرەوە. 

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنسلیگدا، یانەی بارشەلۆنا بووە میوانی ئەتلەتیکۆ مەدرید. 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی بارشەلۆنا بە باشی دەرکەوتن و کۆنترۆڵی تۆپ و یاریگایان کردبوو، توانیان لە خولەکەکانی 4 و 24 دا دوو گۆڵ تۆمار بکەن، بەڵام دواتر یاریزانانی ئەتلەتیکۆ گەڕانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 31 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، هاوسەنگییەکی زۆر بە یارییەکەوە بە دی دەکرا و هەردوولا بەردەوام هەوڵی تۆمار کردنی گۆڵی زیاتریان دەدا بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون وسەرنجام یاری گەڕانەوە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات. 

بەڵام بارشەلۆنا بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە 3-2 بە بارشەلۆنا دۆڕا و کرایە دەرەوەی چامپیۆنسلیگ و ئەتلەتیکۆ مەدریدش چووە قۆناغی چوارتیپی چامپیۆنسلیگ. 


AM:11:21:15/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری