‌پێش یاری بارشەلۆنا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بەر سیمیۆنی گەیشت.

وێستگە سپۆرت-

دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید پێش یارییە چارەنوسسازەکەی بەرامبەر بارشەلۆنا، تواناکانی ئەستێرەیەکی گرنگی بۆ گەڕاوەتەوە. 

پزیشکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، گڵۆپی سەوزیان بۆ پابلۆ باریۆسی ناوەڕاستکاری یانەکە هەڵ کرد و دوێنێ یاریزانەکە بەژداری لە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکاندا کردووە بۆ ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر بارشەلۆنا بەژداری بکات، ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بە دیۆگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر گەیشتووە لەبەر ئەوەی ئە ڕاهێنەرە باریۆس بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی تیمەکەی دەزانێت. 

باریۆس ماوەی مانگێکە بە هۆی پێکانێکی ماسولکەیی لە یاریگاکان دابڕاوە و نەیتوانیوە بەژداری لە یارییەکانی ئەو یانەیەدا بکات، گەڕانەوەی یاریزانەکەش، هێزێکی باشتر بە هێڵی ناوەندی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبەخشێت. 

جگە لە گەڕانەوەی باریۆس، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەر لە یارییەکەی بەرامبەر بارشەلۆنا، تواناکانی یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی یانەکەیشی بۆ گەڕاوەتەوە و ئەو گۆڵپارێزەش دەتوانێت لە یاری یانەکە بەرامبەر یانە کەتەلۆنییەکە بەژداری بکات. 



AM:10:50:14/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری