پێش ڕووبەوڕووبونەوەکەی بایرن هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید گەیشت.
وێستگە سپۆرت-
ئێمباپێ بەژداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی کردووە و هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بۆ یاری بەرامبەر بایرن مونشن ئامادە دەبێت.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی دیاری ڕیاڵ مەدرید لە یاری یانەکەی لەگەڵ یانەی جیرۆنادا، بە هۆی بەرکەوتەیەکەوە توشی پێکان هات لە ناو چاوانیدا و بە سێ تەقەڵ چارەسەری بۆ کرا، یاریزانەکە دوێنی پشووی وەرگرتبوو بەژداری مەشقەکانی یانەکەی نەکردووە.
بەڵام هەمان ڕۆژنامە ئاماژەی بەوە کردووە کە، بەژداری نەکردنی ئێمباپێ لە مەشقەکانی دوێنێدا وەک پشوویەک بووە بۆ ئەو یاریزانە و ئەمڕۆ بەژداری لە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەدا کردووە و ئەو یاریزانە بۆ یاری بەرامبەر بایرن ئامادەیە.
بڕیارە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنسلیگدا ڕووبەڕووی بایرن میونشن ببێتەوە، کە یاری چوون بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی هاتبوو.
PM:06:20:13/04/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه