ئەستێرەیەکی ئەتلەتیکۆ مەدرید گەڕاوەتەوە و بۆ یاری بارشەلۆنا ئامادە دەبێت.
وێستگە سپۆرت-
ئەستێرەیەکی کاریگەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گەڕاوەتەوە مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکە و بۆ یاری بارشەلۆنا خۆی ئامادە دەکات.
ڕادیۆی کادینا کۆپی لە نوێترین هەواڵیدا بڵاوی کردووەتەوە، کە یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەژداری مەشق و ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەتلەتیکۆی کردووە و خۆی ئامادە دەکات بۆ بەژداریکردن لە یارییەکەی بەرامبەر بارشەلۆنا.
گەڕانەوەی یان ئۆبلاک دوای ئەوە دێت کە گۆڵپارێزەکە ماوەی دوو مانگە بە هۆی پێکانی ماسولکەییەوە لە یاریەکانی ئەتلەتیکۆ دابڕاوە و بەژداری لە هیچ یارییەکدا نەکردووە.
بەژداری کردنی ئەو گۆڵپارێزە و هەوڵدان بۆ خۆ ئامادەکردنی تەواو و بەژداری کردنی ئۆبلاک لە یارییەکەی بارشەلۆنادا، هەوآڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ دیۆگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید لەبەر ئەوەی ئەو گۆڵپارێزە ماوەیەکی درێژە گۆڵپارێزی یانەکەیە و لە زۆرینەی یارییەکاندا هەمیشە ڕۆڵێکی کاریگەر و ئەرێنی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە دانەوە.
یانەی ئەتلەتییکۆ بڕیارە لە 14 ی ئەم مانگەدا لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنسلیگدا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە کە یاری چوونیان بە ئەنجامی 2-0 لە سوودی یانە مەدریدییەکە کۆتایی هاتبوو.
AM:09:14:13/04/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه